نامۆ شەرەفی

نەورۆز

بە دەنگی: نامۆ شەرەفی
شێوەزار: سۆرانی
261
جێژنی کۆن و ساڵی تازەی کوردەواری هاتەوە
هاتەوە ئاگری خەباتی ئەو گەلە خۆش کاتەوە
هاتەوە جوانتر لە جاران جێژنی کاوەی قارەمان
شۆنەواری میدیا باپیرە گەورەی کوردەکان
هاتەوە هاتەوە جێژنی کوردان هاتەوە

هاتەوە بگرێتە باوەش کوردەواری سەرلەبەر
هاتەوە نەورۆز و بۆ زستانە ئیتر چارەسەر
جێژنی نەورۆزە وەتەن وا کاتی پیرۆزباییە
جێژنی لاو و کیژ و کاڵی تۆیە ڕۆژی شادیە

جێژنی کۆن و ساڵی تازەی کوردەواری هاتەوە
هاتەوە ئاگری خەباتی ئەو گەلە خۆش کاتەوە
شۆنەواری میدیا باپیرە گەورەی کوردەکان
هاتەوە هاتەوە جێژنی کوردان هاتەوە

هەر هەڵاڵەی زەردە بۆنی دێ لە ڕێگای دوورەوە
هەر چڵۆکی دارە زەردەی دێ بە خونچەی سوورەوە
تا شنەی هێدی بەیان هات و هەناسەی کردەوە
بەفری لاپاڵ و تروپکی شاخەکانی بردەوە

پەرچەمی شۆڕش خەڵاتی ئێمەیە هێناوییە
پەرچەمێک بۆ ناحەزی ئەوە خاکە چقڵی چاوییە
پەرچەمێک تاتۆ بڵێی ڕەنگین و بەرز و ڕێک و پێک
پەرچەمێکی وا کە قوربانی نەبێت شەرمە گەلێک

جێژنی کۆن و ساڵی تازەی کوردەواری هاتەوە
هاتەوە ئاگری خەباتی ئەو گەلە خۆش کاتەوە
هاتەوە جوانتر لە جاران جێژنی کاوەی قارەمان
شۆنەواری میدیا باپیرە گەورەی کوردەکان
هاتەوە هاتەوە جێژنی کوردان هاتەوە