ناسر ڕەزازی

مەلوول گیان ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
254
فیدای چاوت بم مەلوول گیان چاوڕەشی چاوگەش
بەزەییەکت بێ مەلوول گیان بە منی چارەڕەش
بەزەییەکت بێ باوانم بە منی چارەڕەش
هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆت بێ باوانم دەسکاری بانە

دیسان باری خەم مەلوول گیان نیشتووە لە لێوم
بەزەییەکت بێ باوانم بەو دڵەی پەشێوم
هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆت بێ باوانم دەسکاری بانە

چل خەم چل خەیاڵ مەلوول گیان چلیش وەسواسە
سێ چل چۆن دەرکەم باوانم بە یەک هەناسە
هەی دە مەگری مەگری باوانم گریان گرانە
هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆت بێ باوانم دەسکاری بانە

تا بەردی ئەڵحەد مەلوول گیان تەختەپۆش نەکەم
شەرتە مەیلەکەت باوانم فەرامۆش نەکەم
هەی دە مەگری مەگری باوانم گریان گرانە
هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆت بێ باوانم دەسکاری بانە