عەلی مەردان

گیانە بەسیەتی

بە دەنگی: عەلی مەردان
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
314
گیانە بەسیەتی، گیانە بەسیەتی
گیانە بەسیەتی، لەیلێ بەسیەتی
توخوا بەسیەتی دەرد و مەینەتی
گیانە بەسیەتی

هەر هەندە ئەبێ تووش و نەگبەتی
قنیاتم تەنها ژاراوی پەتی، گیانە بەسیەتی

ئەی مانگ من و تۆ هەردوو هاودەردین
هەردوو گرفتار یەک ئاهی ساردین

تۆ وێڵ و ڕەنگ زەرد بە ئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە

دەخیلتم ئەی مانگ، قیبلەی دڵداران
دەرمانی دەردی دڵەی بیماران

شەوێکە و ئەمشەو بگەرە فریام
بێ یارو هاودەم مات و تەنهام

دڵزار و بێزار، پەست و غەمگینم، خەیلێ غەمگینم
گیرۆدەی داوی لەیلێ شیرینم، ئەی لەی لە خۆم غەریبی

لە نەحسی چارە و بەختی گومڕاهم
هەنام بڕاوە لەیلێ، لە ناڵە و ئاهم
توخوا بەسیەتی

ئەجەل قولابی گیر کرد لە جەرگم
پیشانم ئەدا نیشانەی مەرگم
توخوا بەسیەتی