ماڵی دەمەڕداران تێکڕا دەچنە هەواران
لێمان دەبڕن یاران هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن یاران لەبەر چاوی بازی تۆ
هەوری ڕەشی دێنێ و بارانەی دەڕژێنێ
لێم زیزە و نامدوێنێ هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێم زیزە و نامدوێنێ لەبەر چاوی بازی تۆ
بە هەوران پاییزان دەخوێنن ئازیزان
یارکۆڵەم لێ زیزە هەی هەی لەبەر نازی تۆ
یارکۆڵەم لێ زیزە لەبەر چاوی بازی تۆ
بە هەوران زستانایان بەفران گرت کۆڵانایان
یاری خۆم زۆر جوانە هەی هەی لەبەر نازی تۆ
یاری خۆم زۆر جوانە لەبەر چاوی بازی تۆ