ناسر ڕەزازی

ئاگربارانە ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
261
قوربانت بم چاکی پیرێ
گەڕەکێ مە بە قوڕێ گیرێ
شەیتان زۆرن دۆس ناگیرێ
ئەی خودا لەو ئاگربارانە بارانە بارانە
یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە

خودا سابڵاغ باخچەی تێدا
قۆخ و هەنجیر پاڵیان وێک دا
لە دوای من دڵت بە کێ دا؟
ئەی خودا ڕێگاکەم هەورازە هەورازە هەورازە
یارکەم لەو ماڵە بێنازە بێنازە بێنازە

هەرچەن فکرانی لێ دەکەم
ئەوساڵ سەرم خەلاس ناکەم
دەڵێن لێم زیزە لەیلەکەم
ئەی خودا لەو ئاگربارانە بارانە بارانە
یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە وێرانە وێرانە