ناسر ڕەزازی

هۆ لەیل و لەیل

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
222
دەوڵ و زۆڕنایە چەپڵەڕێزانە
بەزمی شادییە و دەی دەی چۆپیکێشانە
بەزمی شادییە و هەی هەی چۆپیکێشانە
هۆ لەیل و لەیل هۆ لەیلانە
شاییەک گیراوە دەی دەی بەڕیز لەو بانە
شاییەک گیراوە هەی هەی بەڕیز لەو بانە

بەرگی زەرد و سوور* کیژی سەربانان
دەکێشێ نیگای دەی دەی لاوی کۆڵانان
دەکێشێ نیگای هەی هەی لاوی کۆڵانان
هۆ لەیل و لەیل هۆ لەیلانە
شاییەک گیراوە هەی هەی بەڕیز لەو بانە

ئاهەنگی زۆڕنا و بەزمی هەڵپەڕکێ
دەنگ ئەداتەوە هەی هەی هەتا ئەوپەڕ دێ
دەنگ ئەداتەوە کاڵێ هەتا ئەوپەڕ دێ
هۆ لەیل و لەیل هۆ لەیلانە
شاییەک گیراوە هەی هەی بەڕیز لەو بانە
شاییەک گیراوە دەی دەی بەڕیز لەو بانە

دەوڵ و زۆڕنایە چەپڵەڕێزانە
بەزمی شادییە و دەی دەی چۆپیکێشانە
هۆ لەیل و لەیل هۆ لەیلانە
شاییەک گیراوە هەی هەی بەڕیز لەو بانە
شاییەک گیراوە ئازیز بەڕیز لەو بانە
هۆنراوە: مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی
*= ئەو وشەیە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەی "ڕەنگاوڕەنگ" هاتووە.