تارا مامەدۆڤا

یاران وەسیەتم

بە دەنگی: تارا مامەدۆڤا
شێوەزار: سۆرانی
319
تەنیا گۆڕەکەم لە ڕێی خێڵان بێ
نێزیک هەوارگەی جاف و گۆران بێ
کێلێکی بەرزیش بە قەت باڵای شەم
لە ژوور سەرم بێ، بێ زیاد و بێ کەم
یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
هەرچەن کەوتوومە دوورەوڵاتان

تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەو
کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو
بنووسن بە خوێن جەرگی سڕکردووم
کە من بە تیری دەستی شەم مردووم
یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
هەرچەن کەوتوومە دوورەوڵاتان