
هەر وەی هەر وەی هەر وەی
کەنی وەی نازارەکەی خۆم و خوەی
ئەرێ دیتە چەی لێم کەنی جووتە لیمۆکەی
ئەرێ شانی بۆ شل کەنیلە هەر خۆت هەڵسێنەوە
ئەرێ سوخمەی سەر مەمک کەنیلە ئەرێ بلەرێنەوە
هەر وەی هەر وەی هەر وەی
کەنی وەی نازارەکەی خۆم و خوەی
ئەرێ دیتە چەی لێم کەنی جووتە لیمۆکەی
ئەرێ ئەو سەرچۆپییە کەنی گیان ئەرێ بە دەستی تۆوە
ئەرێ زەماوەن خۆشە کەنیلە ئەرێ بە بۆنەی تۆوە
هەر وەی هەر وەی هەر وەی
کەنی وەی نازارەکەی خۆم و خوەی
ئەرێ دیتە چەی لێم کەنی جووتە لیمۆکەی
ئەرێ بە لەرز و لەرزوو کەنیلە ئەرێ بە لەرزانەوە
ئەرێ هەر بە ئەگریجەی کەنی گیان ئەرێ پەرێشانەوە
هەر وەی هەر وەی هەر وەی
کەنی وەی نازارەکەی خۆم و خوەی
ئەرێ دیتە چەی لێم کەنی جووتە لیمۆکەی