نەجمەدین غوڵامی

تاقەدارەکەی ئاویەر

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
179
تاقەدارەکەی ئاویەری سنە
دەمێکە باڵات لە چاوم ونە
تۆ کە لەو بەرزەو سەیری شار ئەکەی
سەیری شارەکەی بریندار ئەکەی

پێم بڵێ چەندە تاسەی یار ئەکەی
چەندە بێزاری لە ئەغیار ئەکەی
لاوی سنەیی لە کەنیشک و کوڕ
دێنە دیدەنت بە دڵێکی پڕ

لێیان بپرسە بۆچە خەمبارن
هۆی چییە ئاوا دڵ بریندارن
بە شنە و سەمات بیاندوێنە
خەم و خەفەتیان لە دڵ دەربێنە

با بێنە جۆش و سەرچۆپی بگرن
دڵی شەوەزەنگ بە قڕیوە بدڕن
تامەزرۆم بکەم سەیری باڵاتان
ئەستێرەگەشەم هەڵدێم لە لاتان