تەبیب ئامانە

شێوەزار: سۆرانی 1681

نە دەردم وێنەی دەردەدارانە نە زامم وەکوو گەستەی مارانە تەبیب ئامانە دەردم گرانە ماچی یاری خۆم بۆ من دەرمانە دستم لێ مەدەن بە زام زەلیلم چاوەڕێی مەڵهەم دەستی دەلیلم حەکیم ئامانە دەردم گرانە ماچی یاری خۆم بۆ من دەرمانە هەر چیم بەسەر هات دڵ هێنایە ڕێم هێستا نازانێ من مایل بە کێم هێستاش نازانێ من مایل بە کێم تەبیب ئامانە دەردم گرانە ماچی یاری خۆم بۆ من دەرمانە ئەگەر دەمزانی کاری دڵ وایە ڕیشەم ئەپسێنا دەبا نەبوایە حەکیم ئامانە دەردم گرانە ماچی یاری خۆم بۆ من دەرمانە

Ne derdim wêney derdedarane Ne zamim wekû gestey marane Tebîb amane derdim girane Maçî yarî xom bo min dermane Distim lê meden be zam zelîlim Çawerêy melhem destî delîlim Hekîm amane derdim girane Maçî yarî xom bo min dermane Her çîm beser hat dil hênaye rêm Hêsta nazanê min mayl be kêm Hêstaş nazanê min mayl be kêm Tebîb amane derdim girane Maçî yarî xom bo min dermane Eger demzanî karî dil waye Rîşem epsêna deba nebwaye Hekîm amane derdim girane Maçî yarî xom bo min dermane

ڕاپۆرتی هەڵە