هاتمە خانەقای چاوت
تەریقەتی عەشق فێر بم
بوومە سۆفی لێوانت
چاوێکم لێ هەڵبێنە
زکری سەر زارم هەر تۆی
شیر لە دڵە وەشێنم
بە دەستی موبارەکت
شیری دڵم دەربێنە
بە ڕۆژ کۆتری حازق
بەدوای هێلانە وێڵە
سینەتی تۆزیاوە
ماندووە مەیفڕێنە
شەوانیش خەم میوانمە
پێم ئەڵێ جێم مەهێڵە
با تەنیا ساتێکیش بێ
بێشکەی مێوان ڕاژێنە
هاتمە خانەقای چاوت
تەریقەتی عەشق فێر بم
بووم بە سۆفی لێوانت
چاوێکم لێ هەڵبێنە
بووم بە سۆفی لێوانت
چاوێکم لێ هەڵبێنە