ناسر ڕەزازی جەمال موفتی

بەهار هاتەوە ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی و جەمال موفتی
شێوەزار: سۆرانی
218
کز و کەلەلا گیانە وێرانە ماڵم
کوا بۆ دڵسۆزێ جوانێ شەو بێتە پاڵم
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە

کز و کەلەلا گیانە گردەنشینم
کوا بۆ دڵسۆزێ هاوار بێتە سەرینم
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە

بازەرگانەکەی گیانە بێ سەرمایە خۆم
ئاخر پەشیمان هاوار ڕەنج بە زایە خۆم
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە

بازرگانەکەی گیانە سەر لێ شێواوم
وێڵ و سەرگەردان هاوار پیش لێ قەوماوم
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە

بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە