
بیکە بۆ خاتر گیانەکەم دایکە پیرەکەت
بێ دەرم بێنە دیدەکەم لە زنجیرەکەت
دە مەگری مەگری چاوەکەم چاوەکەت جوانە
هەرچێ تۆ دەگری ئەی هاوار ماڵم وێرانە
ئەگەر نەبوایە گیانەکەم لە لۆمەی وڵات
کەپرێکم دەبەست دیدەکەم شەو و ڕۆژ لە لات
دە مەگری مەگری چاوەکەم چاوەکەت جوانە
هەرچێ تۆ دەگری ئەی هاوار ماڵم وێرانە
خودا دەیزانێ گیانەکەم من بۆ تۆ چۆنم
بۆکزەی کەباب دیدەکەم دێ لە دەروونم
دە مەگری مەگری چاوەکەم چاوەکەت جوانە
هەرچێ تۆ دەگری ئەی هاوار ماڵم وێرانە
توخوا گوێ مەدە گیانەکەم بە قسەی ئەم و ئەو
ڕۆژی ڕووناکم دیدەکەم لێ مەکە بە شەو
دە مەگری مەگری چاوەکەم چاوەکەت جوانە
هەرچێ تۆ دەگری ئەی هاوار ماڵم وێرانە
لە بیرت مەیۆ گیانەکەم شەوەکەی سەر جۆ
شفا* و لاڵەی من دیدەکەم مەکە و لاوەی تۆ
دە مەگری مەگری چاوەکەم چاوەکەت جوانە
هەرچێ تۆ دەگری ئەی هاوار ماڵم وێرانە