ناسر ڕەزازی

لەمێژە زۆر لەمێژە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
320
لەمێژە زۆر زۆر لەمێژە یەخسیرت کردووم لێرە
لەمێژە زۆر زۆر لەمێژە یار ئەسیرت کردووم لێرە
زەکاتی چاوەکانت بمدەیە ماچێک خێرە
غەریب و سەرگەردانم ئاخ هەر ئەوڕۆم ماوە لێرە
غەریب و سەرگەردانم ئای هەر ئەوڕۆم ماوە لێرە

غەریب و سەرگەردانم ئاخ بۆ باڵات پەرێشانم
ئاوڕێکی خێرم وێدە ئاخ ناسکێ دەردت لە گیانم
ئاوڕێکی خێرم ویدە نازەنین دەردت لە گیانم
لەمێژە زۆر زۆر لەمێژە یەخسیرت کردووم لێرە
لەمێژە زۆر زۆر لەمێژە یار ئەسیرت کردووم لێرە
زەکاتی چاوەکانت بمدەیە ماچێک خێرە
گەردنت هەڵاڵەی زەردە ئای بەژنت شەتڵە شلێرە

هێند دڵم تەنگ دەڵێم بەو شەوە لەم شارە بڕۆم
لە وڵاتێ جەفا حاکم و سالارە بڕۆم
گیانە لە وڵاتێ کە جەفا حاکم و سالارە بڕۆم
نە وەفا لای کەس و کارە زاڵم نە سەفای ماوە ژیان
با لە دەس بێ بەزەیی هەرچی کەس و کارە بڕۆم

خزم و قەومم بەجێهێشت لە دەشتی شاروێرانی
بە دوای یارێ دەکەوم ناکێشم پەشیمانی
مردن چاترە لەو حاڵە ئاخ بۆچیمە زیندەگانی
لەمێژە زۆر زۆر لەمێژە یار ئەسیرت کردووم لێرە
زەکاتی چاوەکانت بمدەیە ماچێک خێرە
گەردنت هەڵاڵەی زەردە ئای بەژنت شەتڵە شلێرە
هۆنراوەی مەقام: محەمەد سەعید نەجاڕی (ئاسۆ)