ناسر ڕەزازی

دیسان بارانە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
219
دیسان بارانە ئازیز نم نم دایداوە
دیسان بارانە گیان گیان نم نم دایداوە
گوڵ بە گشت جۆرێ ئازیز خەرمانەی داوە
تەنیا گوڵی من وەیڕۆ مات و شێواوە
تەنیا گوڵی من ئازیز مات و شێواوە

هەر من ئاوارەی ئازیز کێو و هەردانم
وێڵ و دەربەدەر هەی ڕۆ دڵپەرێشانم
ویڵ و دەربەدەر ئازیز دڵپەرێشانم

هەر من بە دوو چاو ئازیز فرمێسک ئەپێوم
پڕ بە دڵ ئەگریم وەی رۆ بۆ دڵەی پەشێوم
پڕ بە دڵ ئەگریم هاوار بۆ دڵەی پەشێوم

دیسان بارانە ئازیز نم نم دایداوە
گوڵ بە گشت جۆرێ وەی ڕۆ خەرمانەی داوە
تەنیا گوڵی من هەی ڕۆ مات و شێواوە

هەر من هاودەمی ئازیز تەنیایی شەوم
بێ خۆراک و خەو هاوار ساتێ ناسرەوم
بێ خۆراک و خەو ئازیز ساتێ ناسرەوم

هەر من لە دووریت وەی ڕۆ فرمێسک ئەڕێژم
هەر من لە دووریت هەی ڕۆ فرمێسک ئەڕێژم
دەگەڵ یادی تۆ هاوار ناسۆر ئەچێژم
دەگەڵ یادی تۆ ئازیز ناسۆر ئەچێژم
دیسان بارانە وەی ڕۆ نم نم دایداوە
دیسان بارانە ئازیز نم نم دایداوە
گوڵ بە گشت جۆرێ وەی ڕۆ خەرمانەی داوە
تەنیا گوڵی من هاوار مات و شێواوە