چۆن دڵت دێ نەمدوێنی چۆن دڵت دێ بمتۆرێنی
چۆن وڵامم نادەیتەوە چۆن دڵی من دەڕەنجێنی
چۆن وا ئاسان لەبیرت چوو تەمەنێک لە خۆشەویستی
چۆن وەک پوشێک بە بام دەکەی چۆن دڵت دێ بمسووتێنی
تەمەنێکم بە تۆ بەخشی لە خۆتەوە دەمدۆڕێنی
چۆن لە ناکاو جێم دەهێڵی هەموو ژیانم دەشێوێنی
ئەو چاوەی هەر چاوەڕێت بوو چۆن دڵت دێ بیگریێنی
کۆشکی عیشقی ساڵەهامان چۆن بەسەرما دەڕووخێنێ