هەر ئەڕۆی ئەڕۆی سەفەرت خێر بێ
بەڵام کۆرپەکەم دایەت لەبیر بێ
گیانم بە قوربان هیلاکی ڕێت بێ
فرمێسکەکانم تینووی گەرووت بێ
لانەکەم بێ تۆ بووە وێرانە
با ئاوەدان بێ بە تۆوە جوانە
بێ پارووە نانێ چۆن ڕێگا ئەبڕی
سەرت هەڵگرتووە و بەرەو کوێ ئەچی
وەرەوە بەرەو کوێ ملت ناوە
بێ ناونیشانی ڕۆڵە لەو ناوە
شێوەتم هەرگیز ناچێ لەبەر چاو
فرمێسکم ئەخۆم من ڕۆڵە لەجێی ئاو
هەر ئەڕۆی ئەڕۆی سەفەرت خێر بێ
بەڵام کۆرپەکەم دایەت لەبیر بێ
گیانم بە قوربان هیلاکی ڕێت بێ
فرمێسکەکانم تینووی گەرووت بێ