دەردی دڵی من دەردی گرانە
یا سینەم ئێشێ یا خەفەقانە
جواو مەنێرە لە جواو بێزارم
بیکە بە نامە خۆم سەواددارم
نامەی من بۆ لای هەرکەسێ چووگە
ناگیە بان چاویا و مەمنوونی بووگە
قورئانێ بێرە دەس خەمە بانی
لەسەر ئەو قەوڵە وا خۆت ئەزانی
باوکەکەت بمرێ دایکت بێ ئیمان
وا بوونە باعیس دڵەکەی هەردووکمان
قاڵیەکەی دەسم ماسی دەرهەمە
پڕ سک ماسیەکە ئاهـ و وەرهەمە
ماسی دەرهەم: جۆرێک نەخشی تەون و گڵێم و ...