
بێژن بە گوڵاڵەسوورەکەم
بێژن بە گوڵاڵەسوورەکان سەر دەهێنن لە خاک
چونکە دڵەکەی من نیشتووە خەمناک
هەر من بێ وادە پیرم
شەو بێ نێچیر خۆم
تاقەت و توانای دڵداریم نییەن
*؟
بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانی تازە
گیان هەوای بارانی تازە
بە زەحمەت نەبێ خانم تۆ وەرە دەرکی دەروازە
ئای وەرە دەرکی دەروازە
ئەگەر هات و لێیان پرسیت تۆ بڵێ برامە و سەربازە
ئای بڵێ برامە و سەربازە
ئاخ نیوەشەو ڕابورد چاوجوان گەییە بەیانی
هاوار گەییە بەیانی
*؟ چاوجوان بۆچ پەشیمانی
هاوار بۆچ پەشیمانی
بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانی شەوێ
گیان هەوای بارانی شەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین با خەومان لێ بکەوێ
ئای بە جووت خەومان لێ بکەوێ
بەوەی کە بێ مەکانە دڵ بێ تۆ*؟
چاوجوان بۆم وەرە ژوانێ
بە دزی و بە مەحرەمانە
هەی بە دزی و بە مەحرەمانە
بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانی شەوێ
گیان هەوای بارانی شەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین بە جووت خەومان لێ بکەوێ
ئای بە جووت خەومان لێ بکەوێ