خەلیل سەدیقی

دە مەگری مەگری - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: خەلیل سەدیقی
شێوەزار: سۆرانی
157
شێتان شێت دەبوون دەچنە کەسنەزان
ئەی خۆ من شێتی تۆم سفڵەی پێنەزان
ئای غەریب غەریب کووچەی شارانم
ڕاوچا دڵداران دیدەی یارانم

شەرت بێ کۆستی دڵ وە بان کاڵە کەم
ئەرێ شەو هەتاکوو ڕۆژ ئاە و ناڵە کەم
ئای شەرت بێ کۆستی دڵ وە بان کاڵە کەم
ئەرێ شەو هەتاکوو ڕۆژ ئاە و ناڵە کەم

جا ڕەبی بەخێرێی میوانی ئازیز
جا بە ڕۆژی بەهار بە شەوی پایز
ئەرێ وەی دە مەگری مەگری مەیکە بەهانە
ئەرێ ناردوومە بۆت بێ لە گوڵ و لەرزانە
ئەرێ جا شەدەی لار هاتۆ لە بۆکان واوە
عەمرم و چاوی من لە سەریان ناوە
وەی دە مەگری مەگری مەیکە بەهانە
ئەرێ ناردوومە بۆت بێ لە گوڵ و لەرزانە