خەلیل سەدیقی

لانکۆڵێ ٢

بە دەنگی: خەلیل سەدیقی
شێوەزار: سۆرانی
196
لەنگۆ یار پەیدا نابێ پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد ساڵ غونچە بپشکوێ بێ بولبول بەهار نابێ
جا سەد ساڵ غونچە بپشکوێ بێ بولبول بەهار نابێ
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دار هەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ درووس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ
هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بێ
شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
خۆ ئەوە ڕۆژی رووناکە هەموو عالەم دەزانێ

زەلیلی لەیلی بێمەیل مەجنوونی کێو و دەشتم
بێ یار و کاروبارم ڕەفیقی وەحشییانم
جا بێ یار و کاروبارم ڕەفیقی وەحشییانم
لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دار هەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ درووس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆرلانێ
هەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بێ
شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
جا ئەوە ڕۆژی رووناکە و هەموو عالەم دەزانێ