
هەڵمگرن لەنگەر لەنگەر چاوکەژاڵ
هەڵمبگرن لەنگەر لەنگەر چاوکەژاڵ
ئەرێ بمبەنە ماڵی بابنۆکەر ڕووبەخاڵ
شینم بۆ بکەن داوێن گەوهەر ڕووبەخاڵ
ئامان چاوکەژاڵ سەبری ڕووبەخاڵ
کچێ چەندەت لێ جوانە یار باوش و منداڵ
تۆ بیت و سووڕەی وەلفەجری ڕووبەخاڵ
تۆ بیت و سووڕەی وەلفەجری چاوکەژاڵ
ئەرێ فەسڵێ دەمبەن بۆ گوێی قەبری ڕووبەخاڵ
ساتێ لە من بگرن سەبری چاوکەژاڵ
ئەرێ بزانن لێوئاڵ چۆن بۆم دەگری چاوکەژاڵ
ئامان چاوکەژاڵ سەبری ڕووبەخاڵ
کچێ چەندەت لێ جوانە یار باوش و منداڵ
سوێندم خواردووە ناچمە حەجێ چاوکەژاڵ
حەجم بۆ بێتە نێو لەجێ ڕووبەخاڵ
ئەرێ تا ماچ نەکەم خاڵی خەجێ چاوکەژاڵ
تا ماچ نەکەم خاڵی خەجێ چاوکەژاڵ
ئامان چاوکەژاڵ سەبری ڕووبەخاڵ
کچێ چەندەت لێ جوانە یار باوش و منداڵ
قەسەم بە ڕەحمان و ڕەحیم چاوکەژاڵ
ئەرێ هەتا لەو دنیایەی دەژیم ڕووبەخاڵ
قەسەم بە ڕەحمان و ڕەحیم چاوکەژاڵ
گیانە هەتا لەو دنیایەی دەژیم ڕووبەخاڵ
نانێم مەیلی یاری قەدیم چاوکەژاڵ
نانێم مەیلی یاری قەدیم ڕووبەخاڵ
ئامان چاوکەژاڵ سەبری ڕووبەخاڵ
کچێ چەندەت لێ جوانە یار باوش و منداڵ
موڵکی سابڵاغ و لاچینی چاوکەژاڵ
ئەرێ دەیدەم لە ڕێی پێکەنینی ڕووبەخاڵ
ئاخ دەیدەم لەڕێی پێکەنینی ڕووبەخاڵ
ئامان چاوکەژاڵ سەبری ڕووبەخاڵ
کچێ چەندەت لێ جوانە یار باوش و منداڵ
تاقەگوڵی سەحرای چینی چاوکەژاڵ
ئەرێ دەدەم لەڕێی پێکەنینی ڕووبەخاڵ
گیانە دەیدەم لەڕێی پێکەنینی چاوکەژاڵ
ئامان چاوکەژاڵ سەبری ڕووبەخاڵ
کچێ چەندەت لێ جوانە یار باوش و منداڵ
چاوم بە چاوە کاڵەکەت چاوکەژاڵ
لێوم بە لێوە ئاڵەکەت ڕووبەخاڵ
ماچ کەم ژێرتوێی دەسماڵەکەت چاوکەژاڵ
ئامان چاوکەژاڵ سەبری ڕووبەخاڵ
کچێ چەندەت لێ جوانە یار باوش و منداڵ
یار باوش و منداڵ