ناسر ڕەزازی

وەرە وەرە لانکێ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
211
لانکۆڵەکەی دار خورمایە
وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەی چیتی کاموایە
دولبەرەی دایکێ
ڕۆڵە بۆچی خەوت نایە
ساوالەی دایکێ
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە
وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
دولبەرەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
ساوالەی دایکێ

لانکۆڵەکەی دارە بییە
وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەی چیتی سپییە
دولبەرەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووک ئەستییە
ساوالەی دایکێ
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە
وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
ساوالەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
دولبەرەی دایکێ

لانکۆڵەکەی دارە گوێزە
وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەی چیتی تەورێزە
دولبەرەی دایکێ
غەوسەلعەزەم بیپارێزە
کۆرپەڵەی دایکی
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە
وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
دولبەرەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
ساوالەی دایکێ

لانکۆڵەکەی دار هەنارە
وەرە وەرە لانکێ
دەسرازەکەی لە کاژ مارە
کۆرپەڵەی دایکێ
دەسرازەکەی لە کاژ مارە
ساوالەی دایکێ
ئاخ ساوالەی دایکێ