
ئەرێ لانکۆڵەکەی دار هەنارە
وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دار هەنارە
وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەهێنێ بووکە زارا
کۆرپەڵەی دایکێ
ئەرێ لانکۆڵەکەی دارە سێوە
وەرە وەرە لانکێ
بەرخم گۆشت گیرا بە لێوە
وەرە وەرە لانکێ
بەرخم بۆ نانوی پارشێوە
ساوالەی دایکێ
ئەرێ لانکۆڵەکەی دارە بییە
وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دارە بییە
وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەی چیتی سپییە
کۆرپەڵەی دایکێ
ڕایدەهێنێ بووک ئەستییە
ساوالەی دایکێ
ئەرێ لانکۆڵەکەی دار خورمایە
وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دار خورمایە
وەرە وەرە لانکێ
بەرخم بۆچی خەوت نایە
دولبەرەی دایکێ
ڕۆڵە بۆچی خەوت نایە
ساوالەی دایکێ
ئەرێ لانکۆڵەکەی دارە گوێزە
وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دارە گوێزە
وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەی چیتی تەورێزە
دولبەرەی دایکێ
غەوسەلعەزەم بیپارێزە
ساوالەی دایکی
ئەرێ لانکۆڵەکەی دار عەنابە
وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دار عەنابە
وەرە وەرە لانکێ
لێڕا دیارە ماڵی کەعبە
دولبەرەی دایکێ
بە کچی چۆنی بە ژنیش وا بە
ساوالەی دایکێ
ئەرێ لانکۆڵەکەی دارە سێوە
وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دارە سێوە
وەرە وەرە لانکێ
ڕۆڵە گۆشت گیرا بە لێوە
دولبەرەی دایکێ
بەرخم بۆ نانوی پارشێوە
ساوالەی دایکێ