
لانکۆڵەکەی دارە گوێزە
وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەی چیتی تەورێزە
دولبەرەی دایکێ
غەوسەل عەزەم بیپارێزە
ساوالەی دایکێ
غەوسەل عەزەم بیپارێزە
کۆرپەڵەی دایکێ
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە
وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
دولبەرەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
کۆرپەڵەی دایکێ
لانکۆڵەکەی دارە بییە
وەرە وەرە لانکێ
سەردەمەی چیتی سپییە
دولبەرەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووک ئەستییە
دولبەرەی دایکێ
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە، شەدەی لارە
وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
کۆرپەڵەی دایکێ
ڕایدەژێنێ بووکە زارا
ساوالەی دایکێ