ناسر ڕەزازی

وەرە وەرە لانکێ ٤

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
221
ئەرێ لانکۆڵەکەی دار هەنارە
وەرە وەرە لانکێ
کەتانکەکەی لە کاژ مارە
دولبەرەی دایکێ
ڕایدەهێنێ بووکە زارا
ساوالەی دایکێ

ئەرێ لانکۆڵەکەی دار هەنارە
وەرە وەرە لانکێ
لانکۆڵەکەی دار هەنارە
وەرە وەرە لانکێ
کەتانکەکەی لە کاژ مارە
دولبەرەی دایکێ
بەرخی من زۆر مەزەدارە
وەرە وەرە لانکێ

ئەرێ لانکۆڵەکەی دارە بییە
وەرە وەرە لانکێ
ئاگای لە حاڵی من نییە
دولبەرەی دایکێ
ڕۆژی قیامەت جوابی چییە
دولبەرەی دایکێ
ڕۆژی قیامەت جوابی چییە
وەرە وەرە لانکێ
ئەرێ لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە
وەرە وەرە لانکێ
لانک لارە، مەزەدارە
وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەهێنێ بووکە زارا
دولبەرەی دایکێ
ڕایدەهێنێ بووکە زارا
ساوالەی دایکێ

ئەرێ لانکۆڵەکەی دارە سێوە
وەرە وەرە لانکێ
ڕۆڵە گۆشت گیرا بە لێوە
وەرە وەرە لانکێ
بەرخم بۆ نانوی پارشێوە
دولبەرەی دایکێ
بەرخم بۆ نانوی پارشێوە
وەرە وەرە لانکێ

ئەرێ لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە
وەرە وەرە لانکێ
لانک لارە، گوێ بە گوارە
دولبەرەی دایکێ
ڕایدەهێنێ بووکە زارا
ساوالەی دایکێ

ئەرێ لانکۆڵەکەی دار عەنابە
وەرە وەرە لانکێ
لێڕا دیارە ماڵی کەعبە
دولبەرەی دایکێ
بە کچی چۆنی بە ژنیش وا بە
وەرە وەرە لانکێ
لانک لارە، مەزەدارە، گوێ بە گوارە
وەرە وەرە لانکێ
ڕایدەهێنێ بووکە زارا
دولبەرەی دایکێ
ڕایدەهێنێ بووکە زارا
ساوالەی دایکێ