ناسر ڕەزازی

کۆڵوانەی لێ جوانە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
191
ئەرێ غەم و تاڵیم زۆر لەمێژن
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
قەبرم بە گوڵاوێ بڕێژن
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
هەتا یار نەیێ مەمنێژن
گۆشەی چاوی جوانە

ئەرێ وەی کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانە
کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵی بانەییە گوڵی نێو باخانە
شۆخە بیللا وێنەی نییە گۆشەی چاوی جوانە

ئەرێ ئێوە بن و سووڕەی وەلفەجری
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
فەسڵێ دەمبەن بۆ گوێی قەبری
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
ئەرێ تاوێک لە من بگرن سەبری
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
بزانم یارم چۆن بۆم دەگری
گۆشەی چاوی جوانە

ئەرێ وەی کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانە
کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵی بانەییە گۆشەی چاوی جوانە
شۆخە بیللا وێنەی نییە گوڵی نێو باخانە

ئەی چاوی باز ئەبرۆی کەوانە
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
وەختە بۆی بم بە دێوانە
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
چون کیژۆڵەی کە لە بانە
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە

ئەرێ وەی کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانە
کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵی بانەییە گۆشەی چاوی جوانە
شۆخە بیللا وێنەی نییە گۆشەی چاوی جوانە

ئەی بە شل و مل هاتە نێوانێ
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
گوارەی زێڕ دێن بە جۆلانێ
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
قەدباریک و نەشمیلانێ
گۆشەی چاوی جوانە

ئەرێ وەی کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانە
کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵی بانەییە گوڵی نێو باخانە
شۆخە بیللا وێنەی نییە گۆشەی چاوی جوانە
باڵای وەکوو شۆڕەبییە گوڵی نێو باخانە