ناسر ڕەزازی

کیژێ مەڕۆ جوانی

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
211
ئەوە من دەمرم ئەسمەر وەسیەتێ دەکەم دەی
تایێک لە زوڵفت باوان بخەرە کفنەکەم دەی
نەک لە قیامەت جوانێ فەرامۆشت کەم دەی
کیژێ مەڕۆ جوانی، سێوی سەرلقانی، تۆم ئارامی دڵانی

بە بازرگانی ئەسمەر دەچمە شنۆیە دەی
کراست بۆ دێنم باوان لە گوڵی هێرۆیە دەی
خودا دەیزانێ جوانێ گیانم بۆ تۆیە دەی
کیژێ مەڕۆ جوانی، سێوی سەرلقانی، تۆم ئارامی دڵانی

لە بێ لوتفییەکەت ئەسمەر بووم پەڕەوازە دەی
بەقای پێ ناکەم دە بڕۆ کچ بێمەجازە دەی
کیژێ مەڕۆ جوانی، سێوی سەرلقانی، تۆم ئارامی دڵانی

لە بێ لوتفییەکەت ئەسمەر جەرگم بڕاوە دەی
تۆ بیت و خودا جوانێ بەرکە بەم لاوە دەی
تۆ بیت و جوانی جوانێ بەرکە بەم لاوە دەی
کیژێ مەڕۆ جوانی، سێوی سەرلقانی، تۆم ئارامی دڵانی