
ئەرێ نیوەشەو ڕابورد ئەی هاوار تا کەی لە لات بم
لە خودام تەڵەبە ئەی هاوار بە باڵات شا بم
بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی تازە
دەڵێن یارم ناخۆشە کەوتووە کەیفی ناسازە
ئەرێ خاڵێک ها وە بان ئەی هەوار پەنجەی پاتەوە
ئەرێ هیچ فایدەی نادا ئەی هاوار دڵ بە لاتەوە
بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی کۆنە
ئەرێ یارم ناخۆشە ئەی نازانم حاڵی چۆنە
ئەرێ ئەگەر بەبێ تۆ ئەی هاوار سەر لە سەرین کەم
ئەرێ لە نیوەشەودا جوانێ گیان دەس بە ناڵین کەم
بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی تازە
دەڵێن یارم ناخۆشە کەوتووە کەیفی ناسازە
ئەرێ دڵم بە تۆ دا ئەی هاوار وەمزانی مەردی
ئەرێ نەمزانی بۆ من ئەی هاوار هەر ئاخ و دەردی
بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی جوانە
ئەرێ لە دووی باڵای تۆ جوانێ گیان دڵ سەرگەردانە