
تۆ بووی پێت ئەوتم چاوەکانت چرای منم
تۆ بووی پێت ئەوتم گەر تۆ نەبی منیش ونم
تۆ بووی تۆ بووی
تۆ بووی پێت ئەوتم نەکەی جێم بێڵی
وتت بۆ تۆ ئەمرم گەر خۆت بهێڵی
ئەمجارەش هەر بەبێ من بڕیاری خۆتت دا
منت جێهێشت بەبێ هۆ نەمزانی چی ڕوویدا
ئێستا تێئەگەم ئەتبینم لەگەڵ کەسێکایت
دەم بە خەندە و پێکەنین دەس لە ناو دەستدایت
تۆ بووی پێت ئەوتم چاوەکانت چرای منم
تۆ بووی پێت ئەوتم گەر تۆ نەبی منیش ونم
تۆ بووی تۆ بووی
وتت گەر تۆم هەبێ من هیچم ناوێ
وتت بەس بە عەشقی تۆ دڵم ئەسرەوێ
ئەمجارەش هەر بەبێ من بڕیاری خۆتت دا
منت جێهێشت بەبێ هۆ نەمزانی چی ڕوویدا
ئێستا تێئەگەم ئەتبینم لەگەڵ کەسێکایت
دەم بە خەندە و پێکەنین دەس لە ناو دەستدایت