کیژان ئیبراهیم

بڕوا ناکەم

بە دەنگی: کیژان ئیبراهیم
شێوەزار: سۆرانی
119
چۆن دڵت هات بەجێم بێڵی و چرای ئەم دڵەم خامۆش کەی
من و عەشق و یادگارییەکان بە یەکجاری فەرامۆش کەی
لە دوای کۆچت ئایندەی من سەرابێکی لێڵ و ونە
خۆ دەزانم لای ئەویش بی بەخوا دڵت هەر بۆ منە
نا من هەرگیز بڕوا ناکەم دەستت بگرێ دەستێکی تر
ئەوینی من لەبیر بکەی بژی لەگەڵ هەستێکی تر

ئیتر من هەتاکوو ماوم گۆشەی تەنیایی و خەم ئەگرم
هەتا ڕۆژێ لە ئازاری دووریی تۆدا بۆخۆم ئەمرم
بەڵام داخم عەشقی ئێمە بۆ هاوڕێی خەم و گریان بێ
هەرچەن دڵمان لەلای یەکە بۆچی بەشمان دابڕان بێ
نا من هەرگیز بڕوا ناکەم دەستت بگرێ دەستێکی تر
ئەوینی من لەبیر بکەی بژی لەگەڵ هەستێکی تر