

ئەرێ ئای لە شۆڕ ئامانێ تەسکێ بەر هەیوانێ
ئای لە شۆڕ ئامانێ تاسکێ بەر هەیوانێ
تاقانەکەی دایک و بابی بۆ لێم دەگری مانێ
ئەی لە شەدەی لاری، لە چاوی بە خوماری
لەسەر کوڵمانی نیشتووە تۆزی ڕێگەی شاری
ئەی داد ئەی بێداد هەی زوڵمی سەختم
خەتای کەس نییە ئەی هاوار هەر خۆم بەدبەختم
ئەی لە شەدەی لاری، لە چاوی بە خوماری
لەسەر کوڵمانی نیشتووە تۆزی ڕێگەی شاری
تایێک لە زوڵفت هات بە دەسمەوە
بەندی دڵ دەپسێ ئەی هاوار پێی دەبەسمەوە
ئەی لە شەدەی لاری، لە چاوی بە خوماری
لەسەر کوڵمانی نیشتووە تۆزی ڕێگەی شاری
خەمم سەربەرز و شادیم بێ دەماخە
دڵم بۆیە بەشی هەر ئۆف و ئاخە
بڵێسەی ئاگری جەرگم وەهایە
ئەڵێی کەس مردووە هێندە بەداخە
سەرم کاس و خەیاڵم زۆر پەشێوە
لەش و لارم بە خوێنی دڵ بەخێوە
پەرێشانیم لە دڵدا هێندە زۆرە
کەچی هەر ساتێ ئێشێکی بە پێوە
ئای لە لەنجە و لاری، لە چاوی بە خوماری
لەسەر کوڵمانی نیشتووە تۆزی ڕێگای شاری