فواد ئەحمەد

تۆی پەری

بە دەنگی: فواد ئەحمەد
شێوەزار: سۆرانی
662
تۆی پەری ئەی نازدارەکەم
ئەی شاگوڵی بەهارەکەم
تۆی بە تەنها دڵدارەکەم
بۆیە دایم هاوار ئەکەم
تۆی پەری

کیژۆڵەی جوانی کوردستان
ئەستێرەی ڕەوشەنی بەیان
تۆ جوانی بێئەندازەمی
مەرهەمی زەخمی تازەمی پەری

کیژۆڵەی جوانی کوردستان
پەروەردەی گوڵ و گوڵزاران
بە غەم هەمیشە بەختیاری
گوڵاڵەسوورەی بەهاری پەری

کیژۆڵەی جوانی کوردستان
ڕووناکیی دڵی غەمباران
تۆ گوڵی ناخی ژیانی
گوڵاڵەسوورەی بەهاری پەری
تۆی پەری ئەی نازدارەکەم
ئەی شاگوڵی بەهارەکەم
تۆی بە تەنها دڵدارەکەم
بۆیە دایم هاوار ئەکەم
تۆی پەری