هۆ پەپوولەی سەر بەردەکانی باوەنوور
ئاخر گوڵم هۆ حەبیبەکەی شارەزوور
ئەم دڵە باڵندەیێکە شەوانە دێ
پەڕ و باڵی لە دەرگاکاتان هەڵ ئەسوێ
کەواتە چۆن دەمەو ئێوارانێک کە دێ
نەزانانە پێی پیا مەنێ، پێی پیا مەنێ
ئەلێرەدا دەبم بە خۆڵی سەر ڕێگا
دەبم بە بەرد، بە ڕەشەبا
گەر بزانم تۆ کە هەر خوێنم ئەڕێژی
فڕێم نادەی لە پرچەکانتە ئەمنێژی
چۆن وا نەبم باوانەکەم کە دڵنیام
وەک توولەڕێی قەد پاڵێکی گۆیژە تەنیام