ناسر ڕەزازی جەمال موفتی

زووکە دەی زووکە دەی

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی و جەمال موفتی
شێوەزار: سۆرانی
150
شێتی کردم چاوەکەت
چاوەکەت
زوڵفی ڕەش و خاوەکەت
خاوەکەت
تام و مەزەی ناوەکەت
ناوەکەت
ڕوحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی

زوڵفی ڕەش و خاوی تۆ
خاوی تۆ
تام و مەزەی ناوی تۆ
ناوی تۆ
کوڵمی گەش و چاوی تۆ
چاوی تۆ
ڕوحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی

بە غەمزە دڵ زین کەی
زین کەی
لە من تۆبەی ژین ئەکەی
ژین ئەکەی
تا کەی بەسە قین ئەکەی
قین ئەکەی
ڕوحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی

شێتی کردم چاوەکەت
چاوەکەت
زوڵفی ڕەش و خاوەکەت
خاوەکەت
تام و مەزەی ناوەکەت
ناوەکەت
ڕوحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی