یەدی شاکری

ناوێرم بانگت کەم

بە دەنگی: یەدی شاکری
شێوەزار: سۆرانی
285
ناوێرم بانگت کەم، شوێن دەنگم هەڵدەگرن
ناوت لێم زەوت ئەکەن هاوارم سەر دەبڕن
بۆنی دەم دەکەن و بۆ نێو دڵ دەڕوانن
ئەوین و ئازادی هەر دووکیان تاوانن

ئاواتم گشت مردن، لە نێو ئەم تەلبەندە
من ماوم و دڵێکی زامدار و گازندە
دوا گەڵای زەردی بەر هەناسەی زریانم
بەهارم نەدیوە گیان، من خەڵکی زستانم

بەڵام هەر دەڕووخێ قەڵاچەی بێدادی
ئەخەمڵێ وەرزی ژین، بە تیشکی ئازادی
داخەکەم ئەو ڕۆژە بە چاو خۆم نابینم
وەک خۆری زەردەپەڕ لاواز و بێ تینم
بە کامی دڵی خۆم ساتێکم ڕانەبرد
لە باخی ژیاندا خونچەیکم بۆن نەکرد
لە باخی ژیاندا خونچەیکم بۆن نەکرد
ناوێرم بانگت کەم، شوێن دەنگم هەڵدەگرن
ناوت لێم زەوت ئەکەن هاوارم سەر دەبڕن