حەسەن زیرەک

نازدار و نازدار نازدارەی بابی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
221
نازدار و نازدار نازداری بابی
کۆترە باریکەی هەی باڵ بە شۆڕەبی

هەر تەمێ لەسەر هەی کۆیەک ساکنە
ئەی ئەوە تەم نییە گیان هەناسەی منە
نازدار و نازدار و نازدارت کردم
بێ سووچ بێتاوان دەی بێ مرادت کردم

شەوەکەی وەسڵت هەی هەر لە بیرمە
کێ تۆی لە من کرد دەی خوداگیرمە
نازدار و نازدار نازدارەی بابی
کۆترە باریکەی دەی باڵ بە شۆڕەبی

ئەرێ ئەگەر جەحەندەم گیان وەک دووری تۆ بێ
یاڕەب بە نسیبی گەوری سەر کۆ بێ
نازدار و نازدار نازدارەی بابی
کۆترە باریکەی گیان باڵ بە شۆڕەبی

شەرتە تا مردن گیان بۆ/بۆن کەس ناس/ناز نەکەم
یەخەی کەتانم هەی بۆ کەس واز نەکەم
نازدار و نازدار و نازدارت کردم
بێ سووچ بێتاوان وەی بێ مرادت کردم

ئەو باڵابەرزەی وەی ئەو تل بە سەرە
ئەمنی کوشتووە و چی بکەم خۆی بێخەبەرە
نازدار و نازدار نازداری بابی
کۆترە باریکەی وەی باڵ بە شۆڕەبی