
نەخۆش و مەستی جوانێ گیان دوو چاوی کاڵم
بردیان بە غارەت ئەی هاوار خەو و خەیاڵم
بردیان بە غارەت بێنە گیان خەو و خەیاڵم
بە چاوی بازت جوانێ گیان نەماوە حاڵم
خودایە ڕوحمێ ئەی هاوار شکەستەباڵم
خودایە ڕوحمێ بێنە گیان سووتاوە باڵم
عاشقی بێچارە چۆن فرمێسکی سووری سەر نەکا
چۆن دڵ و جەرگ و هەناوی لەت لەتی خەنجەر نەکا
دوور لە باڵای تۆ جوانێ گیان کافر بە حاڵم
نەما لەسەر تۆ ئەی هاوار نە سەر نە ماڵم
نەما لەسەر تۆ جوانێ گیان نە سەر نە ماڵم