
ڕاوچیان دەگرن ڕاو چ ڕاوە
هەی ڕاو لە دەشتی بیتوێنێ
من ئەو ڕاوەم زۆر پێخۆشە و حەیات
ئەی سەبارەت بە تۆ زێنێ
ڕاوچیان دەگرن سەر ڕاوێ
هەی ڕاو لە دەشتی شاماتێ
هەی ئەوە نەچیرمان هەستان حەیات
وەی شانسم هاتە و سەر ئاتێ
لە کۆ ئەسرین دەبارێنم لەبۆ کوردی پەڕاکەندە
لە گەرمێن غەرقی ئارەق بووم و چاوم هەر لە سامەڕەندە
منی زنجیرپسێن لێرە ئەسیری بسکی جوانێکم
زمانە گەرچی گۆڕاوە* و پەشێوە کەڵ بە موو بەندە
وتی ئێوارە بازاڕە وەرە ماچت دەمێ نەمویست
هەڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم بە دەستەندە
ڕاوچیان دەگرن ڕاو چ ڕاوێ
هەی ڕاو لە دەشتی بیتوێنێ
وەی ئەو دەمەی من خۆشحاڵم حەیات
گەر یارم گەردنی هەڵدێنێ
ڕاوچیان هەڵیاساند لە ڕاو
وەی نەچیریان بۆ کەوتە داو
وەی نەچیر دەسبەردار بووە لە ژین
هەی وەک من زەلیل و داماو
ڕاوچیان دەچنە سەر ڕاوێ
وەی ڕاو لە دەشتی شنۆیە
هەی ئەوساڵ حەو دانە ساڵە و حەیات
وەی عاشقم بەو چاوهەڵۆیە