سەیران عوسمان

شیرین شیرینە شیرین شەمامە

بە دەنگی: سەیران عوسمان
شێوەزار: سۆرانی
262
لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ دەڵێن شاهی نێوگوڵان ڕۆیی
لە مەیخانان سەدای شین دێ دەڵێن پیری موغان ڕۆیی
شیرین شیرینە شیرین شەمامە
ساتێک نەتبینم خەو لێم حەرامە
بەخوا نەتبینم خەوم حەرامە

مەڵێن بولبول مەناڵێنە کەوا گوڵ گوڵشەنی چۆڵ کرد
دڵ ئارامی نەما چبکەم کە ئارامی دڵان ڕۆیی
شیرین شیرینە شیرین شەمامە
ساتێک نەتبینم خەو لێم حەرامە
بەخوا نەتبینم خەوم حەرامە

قیامەت بۆ دڵان هەستا کە چاوی مەستی وەرگێڕا
مەگەر ئازوردە بوو ساقی لە بەزمی مەیکەشان ڕۆیی
شیرین شیرینە شیرین شەمامە
ساتێک نەتبینم خەوم حەرامە
بەخوا نەتبینم خەوم حەرامە