

تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی
بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی
ماڵت وێران بێ شەوە بۆچ منت نەبردەوە
عاشقی دوو برۆی کەژاڵم جووت پەیوەستن پێکەوە
پێم گوت یانە بمکوژە یانە ڕەگەڵم کەوە
تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی
بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی
دوێنێ دەچووم بۆ بازاڕ بکڕم کانی و گەناوە
چ دیم شەخسێ هەر وەک مانگ لە ڕێکەما وەستاوە
وتم ئەی شەخس تۆ چکارەی مەگەر چەتەی لەم ناوە
وتی نە چەتەم نە ڕێبوار دایکم ناردوومیە ئەم ناوە
ها کوڕە دە بێ ماچم کە بەختم بۆ تۆ هێناوە
تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی
بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی
دەردت لە ماڵم ئایشێ ناڵچەی زێڕی لە کەوشێ
ئاوی گوڵان دەدێرێ ماندوو بووە و دەستی دێشێ
هەی زریان خەجاڵەت بی تۆز لە یارم نەنیشێ
پشتێندەکەی شل بووە لۆیەکی لە دووی دەخشێ
تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی
بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی
یارم لە ناو پەنجەرە بە ناز وێسا وە پاوە
ئەیژی هەسارەی سوبحە لە کەل گۆشەی کەژاوە
تەسکە و تەنک تەنکی، هەنار دەنک دەنکی
بۆ چلەی هاوین دەناڵێ داینەی لە بەر فێنکی