
لە گوڵێ لە سوورە گوڵێ لە نارنجێ لە تورنجێ
لە لیمۆیێ ماڵە من ماڵی بابی من ئەی هاوار
وەی بە عام شەرعێ خۆیان دەبردەوە کن پیرە شەوبایێ
پیرە شەوبایێ ماڵ وێران دەڵێ ئەگەر ئەمنت بزانم
چ حەرفان لێک بدەم
شتاقمان بەو خاڵەی نینە کەوەتانێ لە سورەتی لەیلایێ
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردم لێ تۆراوە
کراس زەردم بۆ بکەن بە بووک بیبەن بۆ باغی شەقڵاوە
بەرانبەرم ڕامەبوورە کزەی جەرگم وەک تەنوورە
بەرانبەرم ڕامەبوورە ئەی کزەی جەرگم وەک تەنوورە
لێم گەڕێ لە خودا بە دوورە کراس زەردم لێ تۆراوە
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردم لێ تۆراوە
کراس زەردم بۆ بکەن بە بووک بیبەن بۆ باغی شەقڵاوە