ناسر ڕەزازی

دە وەرە گوڵم نێوی دڵم

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
108
چاوبازی لێو بە خەندە
سەرکۆڵمەت عەینی قەندە
دونیا بەبێ چاوی تۆ زیندان و کۆت و بەندە
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم ماوە
باسکت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم
قۆڵت بکە بە سەرینم مەرگت نەبینم

خۆزگەم بەوەی لە دووی تۆ
کە دەڕوانێ لە ڕووی تۆ
لە حەسرەت جووتێ لیمۆ
دەمرێ بە ئارەزووی تۆ
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا عەترم ماوە
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم ماوە
باسکت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم
قۆڵت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم

چاوت شینە لێوت ئاڵ غونچیلانە و پرچت کاڵ
نەمرم دەتبەم و دەرۆم ناسکۆڵێ ساڵی ئەوساڵ
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم ماوە
قۆڵت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم
باسکت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم