جوان حاجۆ

هەڵەبجە (وڵات)

بە دەنگی: جوان حاجۆ
شێوەزار: سۆرانی
106
بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟
لە وڵاتی سووتێنراو لە ئێمەی بیست و پێنج ملیۆنا
لە ناو شاڵاوی ئاگر و لە گۆماوی سووری خوێنا
چۆن تکەی باران دەبارێ وەها مەرگ دێتە خوارێ
بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟

هەڵەبجە بنارەی کێوان
بووە هیرۆشیمای کوردان
ئەمجارەش دەستی فاشیستان
گیانی هەزاران مرۆڤیان
لە هەڵەبجە بە بومب سووتان
بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟

کوا دەستی نەتەوایەتی
لە ئاستی ناڵە و هەواری
خەڵکانی بە ژەهرکەوتووی
ماڵ داتەپیوی پێپەتی
کوا دەستی شەرەف و ویژدان
بۆ چارەی ئازاری زام
ژن و پیاو و زارۆکانی
بەبێ ناسنامەی کوردستان
بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟