مەحمود محەمەد

هەر ماڵێ گیسکێ

بە دەنگی: مەحمود محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
304
شێتە ئەو کەسەی وا بە ڕێبواری
خۆی دەخاتە نێو داوی دڵداری
هەر ماڵە گیسکێ خۆم تەنیا مەڕێ
نەزری ئەڵڵا بێ چاوجوان نەتۆرێ

جا من چیت لێ کەم باڵاکەت کوڵە
وێنەی دارمێخەک عاشق بە گوڵە
هەر ماڵە گیسکێ خۆم تەنیا مەڕێ
نەزری مەولا بێ چاوجوان نەتۆرێ

دوو قۆڵی گۆشتن بۆ بازنە جوانە
مانگای دەلاوان شیر دەڕژا پێیدا
هەر ماڵە گیسکێ خۆم تەنیا مەڕێ
نەزری مەولا بێ چاوجوان نەتۆرێ