ڕەسووڵ نادری

بەهار هاتەوە

بە دەنگی: ڕەسووڵ نادری
شێوەزار: سۆرانی
77
ڕێگاکەم دوورە دەی مەنزڵم کوێستانە
شەو بەسەردا دێ وەی غەم لێم میوانە
غەم لێم میوانە
بەهار هاتەوە دەی بەهار هاتەوە
لە چیا و نزاران گیان چریکەی کەوە
دۆست و دەزگیران دەی ئاشت دەکاتەوە
ئاشت دەکاتەوە

دە بە خۆت مەنازە گیان مەڵێ من جوانم
ئەگەر تۆ گوڵ بیت بیللا ئەمنیش ڕیحانم
لە کێ تۆراوی گیان بەڵات بە گیانم
بەڵات بە گیانم
بەهار هاتەوە گیان بەهار هاتەوە
لە چیا و نزاران گیان چریکەی کەوە
دۆست و دەزگیران وەڵڵا ئاشت دەکاتەوە
ئاشت دەکاتەوە

دەردێکم گرتۆ وەی نییە دەرمانی
پێم خۆشە کەرکووک گیان خرا لە سلەیمانی
بۆ دووسەد دەردم بیللا هەر تۆ دەرمانی
هەر تۆ دەرمانی

لە خودام تەڵەبە گیان بەندت زنجیر بێ
لە جوان بەشبڕاو وەی هەمڕازت پیر بێ
هەمڕازت پیر بێ
بەهار هاتەوە گیان بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران گیان ئاشت دەکاتەوە
لە چیا و نزاران دەی چریکەی کەوە
چریکەی کەوە