حەسەن زیرەک

موژدە بولبول وا هات بەهار

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
64
بەهار مانگی نیسانە چونکێ وەختی گوڵانە
پێم گوت ئاوێزانت بم بە دزی و بە مەحرەمانە
پێم گوت ئاوێزانت بم بەم چریکەی بولبولانە
موژدە بەهار[بولبول] وا هات بەهار
شین بوو مێرگ و مێرگوزار
چاو دەگێڕم کەی ڕادەبڕێ بیبینم یاری نازدار

چەه چەه بولبول دەخوێنێ جارجارە دەچریکێنێ
خونچەی ساوایە مەیکە سەری گوڵ دەقرتێنێ
موژدە بولبول وا هات بەهار
شین بوو مێرگ و مێرگوزار
چاو دەگێڕم کەی ڕادەبڕێ بیبینم یاری نازدار

مەگری بولبول هاوینە وەکوو من مەکە شینە
لێم زیزبووە نامدوێنێ یاری من گوڵ و نەسرینە
موژدە بولبول وا هات بەهار
شین بوو مێرگ و مێرگوزار
چاو دەگێڕم کەی ڕادەبڕێ بیبینم یاری نازدار

مەگری بولبول پاییزە دەرچوو گوڵ و گیان گەزیزە
مەگری بولبول پاییزە پێگەیی گوڵ و گەزیزە
عاشقی یارێکی جوانم چەن جوان و چەن تەمیزە
موژدە بولبول وا هات بەهار
شین بوو مێرگ و مێرگوزار
چاو دەگێڕم کەی ڕادەبڕێ بیبینم یاری نازدار

یاخودا بەهار بەخێرێی خۆشە گوڵ و ڕیحانە
یاخودا بەهار بەخێرێی جوانە گوڵ و ڕیحانە
تەماشای کوێستان خاڵخاڵ باریوە لەو کوێستانە
تەمشای کویستانان خاڵ باریوە لەو کوێستانە
موژدە بولبول وا هات بەهار
شین بوو مێرگ و مێرگوزار
چاو دەگێڕم کەی ڕادەبڕێ بیبینم یاری نازدار

نونوی بەهار ئاوایە تێر تێر دەبارێ باران
خڕکە و دەدا لە گۆنای یاری ناسک و نازداران
خڕکە تێر تێر دەدا گیان لە گۆنای یاری نازداران
موژدە بولبول وا هات بەهار
شین بوو مێرگ و مێرگوزار
چاو دەگێڕم کەی ڕادەبڕێ بیبینم یاری نازدار