ئەحمەد شەماڵ سەلاح داودە

کۆچی سوور

بە دەنگی: ئەحمەد شەماڵ و سەلاح داودە
شێوەزار: سۆرانی
47
سوێندم خواردووە بە پەرچەمی
تا دەم نەخەمە ناو دەمی
ئاخ نابم بە شەریکی غەمی
نابم بە شەریکی غەمی
کۆچی یارم کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
یاڕەب قاسید کوڕت بمرێ
ئەو کۆچەی کردت سەر نەگرێ
چونکوو یارم لە من دوورە
لە من دوورە

ساقی ئەو پیاڵەم بۆ بێنە
عەکسی لەیلێی تیا بنوێنە
ساقی ئەو پیاڵەم بۆ بێنە
عەکسی لەیلی تیا بنوێنم
یەک تەبارەکی تیا بخوێنم
کۆچی یارم کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
یاڕەب قاسید کوڕت بمرێ
ئەو کۆچەی کردت سەر نەگرێ
چونکوو یارم لە من دوورە
لە من دوورە

ئەو چاوانەی لە من تیرن
هەر وەک شاهان بە تەگبیرن
ساحەبی کۆت و زنجیرن
کۆچی یارم کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
یاڕەب قاسید کوڕت بمرێ
خوا بکەم ئەو کۆچەی کردت سەر نەگرێ
چونکوو یارم لە من دوورە
لە من دوورە

عەشق دەبێ جانانە بێت
جامی لە نێو مەیخانە بێت
پیاڵەی دەستی
لە دوای جوانان دێوانە بێت
هەر وەک من ماڵی وێرانە بێت
وەک من ماڵی وێرانە بێت
کۆچی یارم کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
یاڕەب قاسید کوڕت بمرێ
ئەو کۆچەی کردت سەر نەگرێ
چونکوو یارم لە من دوورە
لە من دوورە