
کراس ڕەشە و کراس ڕەشە
ئەو کچە کراس ڕەشە
بە تیلەی چاو نیگا ئەکا
ئەی خوایە لەو بەشە
جا وەرە ببیە میوانی
میوانی چاوی جوانی
ئەی خوایە کە خۆشە
ئەم هەموو لاوەی دەیبینی
لەبەر تۆ نەخۆشە
گوڵی داوە لە ئێخەکەی
ئەو کچە کراس ڕەشە
باخی سێوە سەر سینەکەی
ئەو کچە کراس ڕەشە
وەک پەرژینە پەرچەمەکەی
ئەو کچە کراس ڕەشە
بای شەماڵە هەناسەکەی
خۆ دەزانی من شێتم
خاک و خۆڵی سەر ڕێتم
بیرت دەکەم، چاوەڕێتم
ئەو کچە کراس ڕەشە
شەو میوانی خەو و جێتم
ئەو کچە کراس ڕەشە
کراس ڕەشە و کراس ڕەشە
ئەو کچە کراس ڕەشە
بە تیلەی چاو نیگا ئەکا
ئەی خوایە لەو بەشە
خەندە لێو و دمەکەی
دەسرۆکەی ئاهەنگەکەی
یا قەترانی چاوەکەی
بە شەو و ڕۆژ لە دواتم
کەچی تۆ لە دەستم ڕا ئەکەی
کراسی ڕەشت لێ دێ
نەکەی بە قسەی کەس بکەی
بۆخۆت هەڵتبژاردووە
بۆچی پێوەی شەرم ئەکەی
کراس ڕەشە و کراس ڕەشە
ئەو کچە کراس ڕەشە
بە تیلەی چاو نیگا ئەکا
ئەی خوایە لەو بەشە
قەولی داوە لەگەڵ منە
ئەو کچە کراس ڕەشە
بە وەفایی تا مردنە
ئەو کچە کراس ڕەشە
خاوەن جوانترین گەردنە
ئەو کچە کراس ڕەشە
ڕیشەی کێشاوم لە بنە
ئەو کچە کراس ڕەشە
خۆ تۆ دەزانی من گەنجم
بۆ تۆ بێ ئاگا و *؟
بە فیڕۆ نەدەی ڕەنجم
ئەو کچە کراس ڕەشە
مەیئاڵۆزێنە سەرنجم
ئەو کچە کراس ڕەشە
کراس ڕەشە و کراس ڕەشە
ئەو کچە کراس ڕەشە
بە تیلەی چاو نیگا ئەکا
ئەی خوایە لەو بەشە
مانگی چواردە چاوەکانی
ئەو کچە کراس ڕەشە
ئارامبەخشە هەموو گیانی
ئەو کچە کراس ڕەشە
بە نیگای من لێی بڕوانی
ئەو کچە کراس ڕەشە
گاور ئەبی پێی نازانی
ئەو کچە کراس ڕەشە
خۆ دەزانی وێرانم
ئەی باوانی باوانم
پەریی زەوی و ئاسمانم
ئەو کچە کراس ڕەشە
سووتاندووتە هەموو گیانم
ئەو کچە کراس ڕەشە
کراس ڕەشە و کراس ڕەشە
ئەو کچە کراس ڕەشە
بە تیلەی چاو نیگا ئەکا
ئەی خوایە لەو بەشە