عەلی مەردان

مەقامی قەندیل و گۆرانیی ڕەنجی بێوەرم

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
20
بێرە کوردستان عەزیزم، گەر تۆ سەیرانت دەوێ
بتبەمە قەندیل، ئەگەر گوڵزاری کوێستانت دەوێ

سەیری ئەو خێڵانە کە، نیشتوونە دامێنی چیا
با بچین بۆ ماڵەکوردێ گەر تۆ خێشانت دەوێ
بتبەمە لای تاقی سەرپێڵ و سەرمیل و کرن
پێت نیشان دەم سەد هەزار ئاسارێ ساسانت ئەوێ

ئاوی ساف و ڕۆشنی داوێنی چەشمانی چیا
لێی بنۆشە دەم بە دەم گەر ئاوی حەیاتت دەوێ

لاوی کوردی من لە بەرکە، شاڵی زاخۆ و ئامێدی
گەر ئەتۆ سەد چاتر لە ڕەنگی شاڵی کرمانت دەوێ

هەیهات گوڵەکەم، تاقەگوڵەکەم
هەرچەندە ئەکەم ناوێرم بڵێم
زۆر باش لێم ڕوونە پیشەی گەردوونە
بۆیە وا دوونە تۆی دابڕ کرد لێم
پێکەنینەکەت، دەنگە ناسکەکەت
سروەی هەناسەت دەر نایێ گوێم
ڕەنجی بێوەرم، بەندی جگەرم
داد بۆ کێ بەرم، کێ تۆی ون کرد لێم

کە چاو ئەگێڕم تۆ نیت لە دەورم
لێڵاییم دایێ ژیان تاڵە لێم
کوا پرچی خاوت؟ کوا پرشەی چاوت؟
کوا خەندەی لیوت؟ هەر دەم کە ئەڵێم
پێکەنینەکەت، دەنگە ناسکەکەت
سروەی هەناسەت دەر نایێ لە گوێم
هۆنراوەی مەقام: ئەسیری
بەبۆنەی ئەوەیکە زۆرێک لە هۆنراوەکە لەلایەن مامۆستا عەلی مەردانەوە گۆڕاوە، دەقی هۆنراوەی شاعیرمان لە ژێرەوە بێ گۆڕانکاری داناوە:
بێرە کوردستان عەزیزم، گەر تۆ سەیرانت دەوێ
بتبەمە قەندیل، ئەگەر گوڵزاری کوێستانت دەوێ
سەیری ئەو خێڵاتەکە، نشتووتە دامێنی چیا
بابچینە ماڵە گەورە، قەوم و خزمانت دەوێ
دەتبەمە سەر پیرەمەگروون و کاژاو و شەرا
بێ ڕەسەد سەیری مەهو بورجیس و کەیوانت دەوێ
بتبەمە پای تاقی لای سەر پێل و سەرمێل و کرند
پێت نیشاندەم چەن هەزار ئاساری ساسانت دەوێ
ئاوی ڕوونی ڕەوشەنی چەشمانی دامێنی چیا
لێی بنۆشە دەم بەدەم گەر ئاوی حەیوانت دەوێ
هەڵسە گەشتی لالە وو گوڵزاری کوردستان بکە
گەر لە بۆ دەردی کوشندەت داو و دەرمانت دەوێ
لاوی کوردی من لە بەرکە، شاڵی زاخۆ و ئامەدی
گەر ئەتۆ چاتر لە کاری شاڵی کرمانت دەوێ
گیان و ماڵت بەخشی ڕێگەی میللەتت کە چاوەکەم
گەر لە خوا ئازادی وو بەخشین و ئیحسانت دەوێ
ئەی ئەسیریناسناوی ئەدەبی هێندە عەشقی میللەتی کوردت هەیە
بمریشی لام وایە گۆڕی گردی سەیوانت دەوێ